به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵَگری سه‌ربازی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه كه له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆپیشانده‌رێك به بۆمبێكی ده‌ستی هێرش ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاگر له‌جه‌سته‌ی به‌رده‌دات.
هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق روونیكردۆته‌وه كه توانراوه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران ده‌ستنیشان بكرێت كه خۆی له پشت زبڵدانێك حه‌شار داوه‌و بۆمبێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هه‌ڵده‌ستی به فڕێدانی بۆ سه‌ر یه‌كێك له كارمه‌نده ئه‌منییه‌كان و ده‌بێته هۆی سووتانی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.