ئەمرۆ 2019/10/2، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کاروچالاکییەکانی خستەڕوو.
نەقیب سەرکەوت ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبو بەتۆمەتی بردنی ٣٩ دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانو ساڵێک بو هەڵهاتبو بۆ دەرەوەی هەرێم، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی چاودێریکردنی، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیربکرێتو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە.
وتیشی، هێزەکانی پۆلیس لەماڵێکدا لەشاری سلێمانی ژمارەیەک تۆمەتباریی ژن‌و پیاویان دەستگیرکردووە کە ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوەو کاری بەدڕەوشتیان کردووە.
رونیشیکردەوە کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوە باندێکی شەش کەسیان دەستگیرکردووە کە سەرقاڵی هێنانی دراوی ئەمریکی ساختەبون لەشارەکانی باشور‌و ناوەراستی عێراقەوە بۆ شاری سلێمانی‌و ساخکردنەوەی لەناو بازاردا.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد راشیگەیاند، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوە كه كۆمه‌ڵێك مستیله‌ی گرانبەهای زیوی دزیوە ، له‌گه‌ڵ 1700 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ناو بازاردا.
هەروەها سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌چه‌ند دوكاندارو به‌ڵێنده‌رو بازرگان كه داوای سه‌رانه‌یان لێكردون.
هەر لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەشخرایەڕو کە چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌فامیلی مۆڵ‌و نه‌خۆشخانه‌ی بهخشینو چه‌ند ماركێتێكی شاری سلێمانی.
بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان ئەوەشی وت، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه له‌هۆڵه‌كانی لهشجوانیو چه‌ند گه‌ڕه‌كێك موبایلیان له‌هاوڵاتیان دزیوه.
هاوکات پاش چاودێریكردن‌و پێدانی زانیاری له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌هێزه‌كانی پۆلیس، 12 ئافره‌ت له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی ده‌ستگیركراون بەتۆمەتی بەدڕەوشتی.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد لەکۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، لەمانگی ڕابردودا 1212 تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان دەستگیرکراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.