به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، كه‌پاش ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2 ى 10 ى 2019 ، زانیاری گەیشتە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەبونی ژمارەیەک چەکو تەقەمەنی لەماڵێکدا لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای چەمچەماڵ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دەستبەجێ هێزه ئه‌منییه‌كان گەیشتنە شوێنەکەو توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئەم چەکو تەقەمەنیانەدا.
یەک کیلۆو ٩٠٠ گرام ماددەی (TNT) لەجۆری (c4)، سی و شه‌ش دەمانچەی گلۆکی بێ سەرەتا، چوار علبەی نارنجۆک لەگەڵ دو حەلقەی نارنجۆک، یەک تاقم کڵاشینکۆف، 8 مەخزەنو 101 فیشەک، سێ جانتای دەمانچە.
راشیدهگهیهنن ، جگە لەدەستبەسەرداگرتنی ئەو چەکو تەقەمەنیانە،2 کەسیش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 3ی تیرۆر دەستگیرکران‌و لەئێستادا دۆسیەکە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کراوە.


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.