دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوو خۆپیشاندان له چه‌ند شارێكی عێراق ده‌ستی پێكرد، سه‌رله‌ئێواری ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه خۆپیشاندان له شاری كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگای كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك لاو ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و باشووری عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك له ترسی فروان بوونی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ورووبه‌ری پارێزگا و شوێنه گشتیه‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه و هێزێكی زۆر به ناوچه‌كه بڵاوه پێكردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو داوا له گه‌نجان و هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌كات هیچ خۆپشاندانێك ئه‌نجام نه‌ده‌ن و پاڵپشتی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.