ماوه‌ی دوو رۆژه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی شاری به‌غدا و زۆرێك له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووته‌وه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران چه‌كی راسته‌قینه و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كارده‌هێنن، به‌و هۆیه‌شه‌وه 4 كه‌س كوژراون و زیاتر له 250 كه‌س بریندار بوون.
له‌م باره‌وه سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەكانی دیكە هاتەدەنگ و بەڵێنی وەڵامدانەوەی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەدات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" خۆپیشاندان مافێکی سرووشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە و دروشمی وایان بەرزکردووەتەوە کە سزای یاسایی لەسەرە"
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە خۆپیشاندەران بە چەقۆ و شووشەی ئاگردارەوە هێرشییان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان، بەڵێنیشیدا وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێک‌بێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.