باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عیراق، لەبارەی خۆپیشاندانەكانی دوو رۆژی رابردووی بەغدا و چهند شارى تر ، رایدهگهینێت" نیگەرانین لە هەبوونی توندو تیژی لەخۆپیشاندانەكاندا.
لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عیراق كە لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئەم دوو رۆژەی بەغدا بڵاوی كردەوە، ڕایدەگەیەنێت" خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بە شێوەیەكی ئاشتییانە مافێكی دیموكراسییە و نابێت مۆڵەت بە توندوتیژی بدرێت، نە لەلایەن خۆپیشاندەران و نە لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە".
هاوكات جگە لەوەی هیوای سەلامەتی بۆ بریندارەكان دەخوازێت، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیەكان دەكات و هیواداریشە هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن.
ئەو ڕاگەیەنراوەی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لەعیراق لەكاتێكدایە، ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان بەغدا و چەند شارێكی دیكەی عیراقی گرتۆتەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەكەی زۆر لە خۆپیشاندەران و دهێزە ئەمنیەكان بونەتە قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.