Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 12:05

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وە

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی چه‌ند شارێكى عێراقى گرتووته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ دوێنێوه‌ شاری به‌غدا و چه‌ندین پارێزگای دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ فه‌رمانێك سه‌رجه‌م كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌خاته‌ ئاماده‌باشییه‌وه و داوشیان لێ ده‌كات دان به‌خۆیاندا بگرن‌.

نه‌جاح شه‌مه‌ری به‌ نووسراوێك فه‌رمان به‌ ته‌واوی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له‌ سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن.

داواش له‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كات، پارێزگاری له‌ هه‌موو باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتان و جه‌ختیشی له‌ دان به‌خۆداگرتنی هێزه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كرده‌وه‌.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ دژی بێگاری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار خۆپیشاندانێكی فراوان زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌منی، ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.