وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هۆشدارییدا له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ عێراق و رایگه‌یاند: ''به هۆی به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌كان له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن ئه‌و ناوچانه‌ی خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه.
له هۆشداریینامهیهكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه '''به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت كه له ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه درێژه‌ی هه‌یه، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و هاووڵاتیانه‌شمان كه له ئێستادا له‌و وڵاته‌ن له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و ئاگاداریانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و هۆشیاربن له‌باره‌ی ئاسایشی كه‌سییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.