Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 07:15

له‌سلێمانى به‌بڕی زیاتر له‌ 157 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی کاره‌با جێبه‌جێ ده‌کرێت

پرۆژه‌كان له‌ ماوه‌ی 50 رۆژدا ته‌واو بێت
کوردستان TV
100%


به‌ بڕی زیاتر له‌ 157 ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ سنورى شارى سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ خۆی ده‌بێنێته‌وه‌ له‌ دانانی محه‌ویله‌ی مساعد له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با و ده‌ركردنى فیده‌رى نوێ.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی گرێبه‌ستێك كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژۆكراوه‌ به‌بڕی (157.046.400) سه‌د و په‌نجاو حه‌وت ملیۆن و چل و شه‌شه‌ هەزارو چوارسه‌د دینار چه‌ند پرۆژه‌كى كاره‌با جێبىجێ ده‌كرێت، پرۆژه‌كانیش بریتین له:
‌ - دابینكردنى ستون و محه‌ویله‌ بۆ كۆمه‌ڵێك ماڵ له‌ گوندى رزگوێزى گه‌وره‌.
- گه‌یاندنى كاره‌با بۆ چه‌ند ماڵێك له‌ گوندى شاناخسێ.
-چاكسازیی له‌ تۆڕى كاره‌اب سیته‌ك.
- ده‌ركردنى چه‌د فیده‌رێك له‌ وێستگه‌ى قه‌ڵاچوالان بۆ ناو چوارتا.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پرۆژه‌كان  له‌ ماوه‌ی 50 رۆژدا ته‌واو بێت.

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.