وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كهلهبنكهى مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك و سلێمانى كۆتایی به‌خولێكی راهێنه‌ری سه‌ربازی هات
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم رایدهىگهێنێت ، له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی سلێمانی، به‌رپرسانى یه‌كه‌ی 70 و كۆڵۆنێڵ لیڤاتۆ به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شق له كوردستان (ktcc) و چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌راسیمی كۆتایی خولێكی مه‌شق و راهێنان به‌كۆتا هات
راشیدهگهیهنن ، له سه‌ره‌تای مه‌راسیمی كۆتایی ئه‌و خوله‌دا، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كران، دواتر وێڕای به‌خشینی دیاری به باشترینه‌كانی خوله‌كه، بڕوانامه و لۆگۆی مامۆستای مه‌شق به به‌شداربووان به‌خشرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، خوله‌كه بۆ فەوجی ۲ی تایبەتی بارەگای فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن كرابوه‌وه‌و ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌ی خایاند. پێنجه‌مین خولی تایبه‌ت به مامۆستایانی مه‌شق بوو كه له‌و بنكه‌یه له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی هاوپه‌یمانان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی مه‌شقی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدراوه، تیایدا به‌شداربووان له‌سه‌ر زانست و ته‌كنیكی نوێی مه‌شقپێدان راهێنران.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه كه له بنكه‌ی مه‌شقی دهۆك خولێكی تایبه‌ت به مامۆستایانی مه‌شق كۆتاییپێهات
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت ، له بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك ، به ئاماده‌بوونی عه‌مید سڵاح ساڵح فه‌رمانده‌ی بنكه‌و كۆڵۆنێڵ گاریت جێگری فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی مه‌شق له كوردستان (ktcc)، كۆتایی به خولێكی مه‌شق هات، كه بۆ پۆلێك مامۆستای مه‌شقی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپهیمانهنهوه كرابوه‌وه.
راشیدهگهیهنن ، له‌و خوله‌دا، ئه‌و پۆله مامۆستایه‌ی مه‌شقی پێشمه‌رگه، چه‌ندین وانه‌و راهێنیانی سه‌رده‌میانه‌یان له بواری مه‌شقی سه‌ربازی وه‌رگرت و له‌مه‌ودوا ئه‌و زانسته نوێیه‌ی فێریبوونه ده‌یگوازنه‌وه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له به‌شێكی تری كۆتایی ئه‌م خوله‌دا، بڕوانامه‌و دیاری به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكران.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی بنكه‌ی مه‌شقی پیاده‌ی دهۆك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ تیمی (ktcc)، ئاستی خوله‌كه‌یان هه‌ڵسه‌نگاند، هاوكات فه‌رمانده‌ی بنكه سوپاسی هاوپه‌یمانانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاریهو به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه.



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.