سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراوه، مووشه‌كێكیان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی توركیا و ئه‌وی تر له نزیك پردی حارسییه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه .
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌یش كرد كه به ھۆی ئه‌و ھێرشه مووشه‌كییه‌وه ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌بووه.
له لای خۆیه‌وه گوته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، مایلیس كاگینس رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌ھێز له ناوچه‌ی سه‌وز روویداوه و ھیچ زیانێكی بۆ دامه‌زراوه‌كانیان نه‌بووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدایه ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی ھاتوچۆیان له شاری به‌غدا راگه‌یاند، وه‌ك ھه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كه كه له رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئێستا ١٢ كه‌س له خۆپیشانده‌ران به‌و ھۆیه‌وه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.