دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا ره‌تیان كرده‌وه پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆبن، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدایان داخست.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگریكردنی له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدا، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێگای سه‌ره‌كی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانیان داخست.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ھێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی و بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندانه‌كان، به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ھاتوچۆیان له به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.