لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ریستۆرانتێك داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت پێشتر له كه‌موكورتیه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و كافتریاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن وهه‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رپێچی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت خواردن و خواردنه‌وه‌ی سایه گوڵی دوو داده‌خات.
گوتیشی: سه‌رپێچییه‌كانی سایه گوڵی دوو خۆیان له نه‌بوونی كارتی پشكنینی ڤایرۆس و ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كان، هه‌بوونی (24) كارمه‌ندی ژن له شوێنه‌كه‌یدا، ئه‌و ژماره زۆره كارمه‌نده‌ی ژن به‌ده‌رله رێنماییه‌كانه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی (2) كچی مناڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ كه‌له‌شوێنه‌كه كاریانكردووه ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: سه‌رپێچیه‌كی تری سایه گوڵی دوو، پێچه‌وانه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی كاری كردووه كاتێكدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی بۆ ریستۆرانت وه‌رگرتووه به‌ڵام مه‌ساج له‌شوێنه‌كه بۆ میوانان و كڕیاره‌كانی شوێنه‌كه كراوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانه.
گوتیشی: سه‌رجه‌م گازینۆ و كافتریا و یانه‌شه‌وانه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رێگری بكه‌ن له هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ بۆ شوێنه‌كانیان و خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له‌یانپێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد پێشتر سایه‌گوڵی دوو له‌سه‌رپێچییه‌كانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێكردنیدا كردوه بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.