حكوومه‌تی ئێران، به هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه، ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی له پارێزگای كرماشان و ده‌روازه‌ی سنووریی جهزابهی سه‌ربه پارێزگای خوزستانی داخست.
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ئێران، قاسم ره‌زایی له لێدوانێكیدا كه له ماڵپه‌ڕی سوپای پاسداران بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه له شه‌وی رابردووه‌وه به هۆی رووداوه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، هه‌ردوو ده‌روازه‌ی سنووریی خوسره‌وی و جهززابه داخراون.
قاسم ره‌زایی رایگه‌یاندووه، كاتێك رووداوه‌كانی عێراق كۆتاییان هات و ئاسایش به‌رقه‌رار بوویه‌وه، ده‌روازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.