به نووسراوێكی فه‌رمی قائیمقامی قه‌زای سۆران، هه‌ر هه‌رزه‌كارێك بچێته به‌رده‌می قوتابخانه‌ی كچان ده‌ستگیر ده‌كرێت.
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی سۆران نووسراوێكی ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران و به‌شی پۆلیسی ناوشاری سۆران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوشاری سۆران كردووه، تێیدا هاتووه: دیارده‌یه‌كی ناشرینی كۆمه‌ڵایه‌تی له سۆران سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش له‌كاتی ده‌ستپێكی ده‌وامی قوتابخانه‌كان و ته‌واوبوونیان له به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواران، هه‌ندێك هه‌رزه‌كار به ئۆتۆمبێڵ و ماتۆڕسكیل به‌ر له قوتابییه كچه‌كان ده‌گرن و سووكایه‌تییان پێده‌كه‌ن. زۆربه‌شیان ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ژماره‌یان لێكراوه‌ته‌وه یان بێ ژماره‌ن، یان ده‌نگێكی گه‌وره‌یان خستوته سه‌ر مه‌كینه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لێژنه‌یه‌ك هاوبه‌ش دروست بكه‌ن له هه‌رسێ لاتان و له كاتی دیاریكراو جه‌وله به ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا قائیمقامی سۆراندا هاتووه: ئیجرائاتی گرتنی هه‌رزه‌كاره‌كان و حجزكردنی ئۆتۆمبێڵ و ماتۆرسكیله‌كان وه دۆسیه‌یان بدرێته داواكاری گشتی. هه‌روه‌ها ئاگاداری په‌روه‌رده‌ی سۆران بكه‌ن كا ژماره‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كه بدرێته هه‌موو قوتابخانه‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن و به‌هاناچوونیان، وه داوایان لێ بكرێت وێنه‌ی كه‌سه سه‌رپێچیكاره‌كان بگرن به موبایل بۆ گرتنیان، هه‌فته‌ی دادی لیژنه‌كه پێویسته ده‌ستبه‌كار بێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.