له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێری و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3 ى 10 ى 2019 ، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر فەرمانی كارگێری ژمارە (689) بۆ داینگەكانی سنووری هەولێر دەركرد
راشیده‌گه‌یه‌نن بریاره‌كان بریتین له :
1- قەدەغەكردنی بەكارهێنان و دانانی تەلەفزیۆن لە داینگە حكوومی و ناحكوومییەكان.
2- نابێت بەهیچ شێوەیەك نهۆمی دووەم بەكاربهێنرێت بۆ منداڵ تەنها بۆ ئیدارە و شوێنی چێشتلێنان بەكاردێت.
3- ئەو فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونی كاری پێ دەكرێت.
لە كۆتایی نووسراوەكە هاتووە بە پێچەوانەی ئەو نووسراوە داینگەكان بەرپرس دەبن و ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.