ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019/10/3 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پۆل گیببارد باڵیۆزی کەنەدا لە
عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی کەنەدا .
هەروەها باڵیۆزی کەنەدا ستایشی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە رۆڵی ژنان کرد لە دامەزراوەکانی حکومەتدا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەکان ویارمەتیدانیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.