باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی هۆشداری بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و به‌رده‌وامه‌و گرژی لێكه‌وتۆته‌وه و هێلی ئینته‌رنێت راگیراوه و حكومه‌تیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ڵێت: بڕیاری قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆ كاری رۆتینی كونسولخانهكهمان راده‌گرێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه هۆشدارییه‌كه كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.