Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 14:04

سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوایه‌ک ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌کات

ماوەی سێ رۆژە، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە خۆپیشاندان دەستیپێكردووە
کوردستان TV
100%


ماوەی سێ رۆژە، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراق (بەسرە، میسان، زیقار، دیوانیە و واست) خۆپیشاندان دەستیپێكردووە.

سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق داوایه‌ك ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داوایان لێدەکات نوێنەری خۆپیشاندەران ئامادە بن لە پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی داواکانیان.

ئەم داوایەی محه‌مه‌د حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كردووه‌ و سەرچاوە پزیشکییە عێراقییەکاننیش رایانگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی خۆپیشاندانەکان لە میانی سێ رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.

داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان و رەخساندنی ھەلی کار و نەھێشتنی بێکاری و گەندەڵی کارگێری و داراییە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا، بەشێک لە خۆپیشاندەرانش دروشمی رووخانی دەسەڵاتیان بەرزکردبوویەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.