سەرۆکی ئەنجوومەنی پاڕێزگای کەرکووک رایگهیاند: عیراق بەدۆخێکی پڕ لەمەترسی تێپەڕ دەبێت، بۆیە دەبێ هەرێمی کوردستان خۆی بۆ ئەو گۆڕانکاری و مەترسیانە ئامادە بکات کە لەعیراق دێتە پێشەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا له پەراوێزی دیبەیتی نیشتیمانی بۆ چارەسەری کێشەی کەرکووک ڕایگهیاند: دۆخی عێراق مەترسیدارە بەرەو دابەشبوون دەڕوات و چارەنووسی عێراق نادیارە.
لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە گوتی: ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و خۆی بۆ ئەو بارودۆخە مەترسییەی عێراق ئامادە بکات، ئێستاش نازانین باروودۆخی عیراق بهرهوكوێ دهچێت ئایا حكومهتی ئێستای عیراق وادهمێنێتهوه یان نا.
لەبارەی خۆپیشاندانەکانیش، رێبوار تاڵەبانی رایگهیاند: لە ئەنجامی سیاسەتی خراپی حکوومەتی عێراقە و ناوچە جێ ناکۆکەکانیش باجی ئەو سیاسەتی حکوومەتەکانی عێراق دەدەن.
سەبارەت بەئەنجامدانی سەرژمێری و هەڵبژاردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت کەرکووک، گوتی: كهیسی كهركووک خەمی ههموو تاكێكی كورده له ههر چوار پارچهی كوردستان، بەداخەوە ئهمڕۆ کەرکووک له ڕووی یاسایی و دهستوری و سیاسی و ئهمری واقع دۆخەکەی نائاسایی و نایاسایی و نادەستووریە زۆریش گرنگتر له قسهكردن لهسهر پڕۆسەکانی سهرژمێری و ههڵبژاردن و ئاسایی كردنهوه کەرکووک و ناوچەکانی تر بکرێت.
ماوەی چەند رۆژێكە لەبەغدای پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی عیراق، خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێكردووە و ژمارەیەكی قوربانی لێكەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.