له دیدارێكی سهرۆكی ههرێمی كوردستان و باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عێراق، دۆخى سیاسى و ئەمنیى و چەند پرسێکى دیکە دەربارەى دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/10/2019 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا هەردوولا پەیوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان، دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و چەند پرسێکى دیکەیان دەربارەى دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى تاوتوێ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.