Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 14:06

بە تۆمەتی گەندەڵی، هەزار فەرمانبەر دوورخرانەوە

بەهەدەردانی پارە و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی
کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و رێنوێنی بۆ دوورخستنەوەی هەزار فەرمانبەر لە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە پۆستەكانیان بەهۆی گەندەڵییەوە دەردەكات.

لە بەیاننامەیەكی ئەنجوومەنی باڵای نەهێشتنی گەندەڵی لە عێراق هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ ئەنجوومەنەكە بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی كۆبووەتەوە و چاوی بە راپۆرتی فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لەسەر فەرمانبەران كە سزای یاساییان بەهۆی پرسی نەزاهەوە بۆ دەرچووە سەر بە دەستەی نەزاهە خشاندووە، لەوبارەكانی بەهەدەردانی سامانی گشتی یان زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و دزی و خۆدەوڵەمەندكردن لەسەر حیسابی سامانی گشتی و تاوانی تریش.  

بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی هەزار فەرمانبەری حکومی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارە و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو فەرمانبەرانەی دوورخراونەتەوە پلەی جۆراوجۆریان هەیە و لە دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەتدان، دوای دوورخستنەوەیان لە داهاتوودا بۆیان نییە لە هیچ پێگە و شوێنێکی دەوڵەتدا درێژە بە کارکردن بدەن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.