ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ 35 كوژراو و زیاتر له هه‌زار بریندار به‌رزبووه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیه‌وه رایگه‌یاند كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردوو و دروستبوونی گرژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌كارهێنانی هێز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ژماره‌ی كوژراوان بۆ 35 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ژماره‌ی برینداره‌كان هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
پێشتریش كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له راپۆرتێكیدا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیه‌كانی خۆپێشانه‌كانی سێ رۆژی رابردوو كه زۆربه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه ئاشكرای كردبوو كه ژماره‌ی برینداره‌كان هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.