نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانی گوتاری هه‌ینی له شاری كه‌ربه‌لای عێراق داوای له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرد به جیددی چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام بده‌ن، هاوكات ره‌خنه‌ی تووندی له ده‌زگای دادوه‌ری عێراق گرت له‌وه‌ی له رابردوودا وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون.
ئه‌حمه‌د ئهڵسافی نوێنه‌ری ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای سشعهكانی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی وڵات به‌ر له هه‌ر جۆره به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تر له‌به‌رچاو بگیردرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خۆپيشاندانهكانی چه‌ند رۆژی رابردوو زیانی به وڵات گه‌یاندووه، ئه‌لسافی داواشی له حكومه‌ت كرد كه ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابین بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.