دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی بکوژی پێنج کەسەکەی هەولێر لە گوندی پیرڕەش، پارێزگاری هەولێر سەردانی کەسوکارەکەی کرد و رایگەیاند، بەتووندرین شێواز تاوانباری سەرەکی رووداوەکە سزادەدرێت.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێمەوەکرد و بەناوی جەنابیان لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر سەردانی ماڵباتی قوربانییەکانمان کرد، دەمەوێ بەناوی خۆم و جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دڵنیای بدەمە ئەو خانەوادەیە کە ئەو تاوانە تاوانێکی گەورەیە و دڵنیایان دەکەین کە تاوانبار دەگاتە سزای یاسایی خۆی و تووندترین سزای یاسایی بەسەردا دەسەپێندرێت".
پارێزگار سوپاسی ئاسایش و پۆلیسی هەولێر دەکات و دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و ئەوەی گرنگە ئەوەیە تاوانبار دەستگیرکراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا، ئەوەی بەرامبەر ئەو قوربانیانە کراوە، بەرامبەر بە ئێمە کراوە. ئەوان میوان نین و خاوەن ماڵن، لەبەرئەوە دڵنیایان دەکەینەوە کە لەگەڵ برایانمان لە هێزە ئەمنییەکان لەسەر خەت دەبین و هەموو رێکارەکان دەگیرنەبەر".
سەبارەت بە گواستنەوەی تەرمی ئەو خانەوادەیە بۆ رۆژئاوای کوردستان، فرسەت سۆفی گوتی "ئێمە وەکو پارێزگار هەموو پێداویستە لۆجستییەکان ئامادەدەکەین و ناهێڵین هیچ کێشەیەک لە گواستنەوەی تەرمەکان رووبدات."
لە کاتی سەردانکردنی بۆ لای کەسوکاری قوربانییەکان، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بۆ ماوەیەکی کەم توانیمان تاوانباری سەرەکی دەستگیربکەین و چەند کەسێکی دیکەش دەستگیرکراون و دەدرێنە دادگا و قورسترین سزاشیان لەسەری جێبەجێدەکرێت و دادگا بڕیاری لەسەر دەدات.
پارێزگاری هەولێر: ئهو تاوانبارهى پێنج کەسی کوشت بە توندترین شێوه سزادەدرێت
ئەو تاوانبارهى پێنج کەسی لە هەولێر کوشت دەستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.