رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی لە دروستبوونی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەردەبڕێت.
خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت" کوژرانی خەڵکی سڤیل و هەبوونی ژمارەیەکی زۆر بریندار لە خۆپیشاندانەکاندا جێگەی نیگەرانییە.
کاترینا ریتز، سەرۆکی شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق رایگەیاند" دەبێت بەکارهێنانی هێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێت. پێویستە چەک و فیشەک تەنیا وەک دوایین ئامراز بەکاربهێندرێت و بۆ نەهێشتنی هەڕەشەیەکی جیدی لەسەر ژیان بێت".
خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت، لە چاودێریکردنی بارودۆخەکە بەردەوامە و پێویستە هەموو لایەنەکانیش دان بەخۆیاندا بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.