سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشته ٦٠ كه‌س.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گوتی: له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی پێكرد، تاكو ئێستا ٦٠ كه‌س كوژران و دوو هه‌زار و ٥٠٠ ی دیكه بریندار بوونه كه زۆربه‌یان خۆپیشانده‌رن.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان به گوللـه كوژراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نه‌خۆشخانه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌مبوڵانسه‌كان به به‌رده‌وامی و به تایبه‌ت له شاری به‌غدا بریندار و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان ده‌گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه خۆپیشاندان له شاری به‌غدای پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك پارێزگای دیكه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و موقته‌دا سه‌در ، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.