سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: له‌باره‌ی ئاڵۆزیـیه‌كانی عێراق، سێ بۆچوون له نێو لایه‌نه شیعیه‌كاندا دروستبووه.
سه‌رچاوه‌كه بۆچوونه‌كانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراكرد، روونیكرده‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆچوونی وایه، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات پیلانگێڕیه له‌دژی و هه‌وڵێكه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی، پاساویشی ئه‌وه‌یه كه خۆپیشاندانه‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به توندوتیژی ده‌ستیانپێكردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، به‌شێكی تر له لایه‌نه شیعیه‌كان پێیانوایه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات مهترسیـیهكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراق و ده‌ستی وڵاتانی زلهێزشی له پشته‌وه‌یه، گوتی: به‌شێكی تر له شیعه‌كان وا له دۆخه‌كه ده‌ڕوانن، ناڕهزایهتیـیهكان ده‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و خراپی دۆخی خه‌ڵكن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌نگی ئه‌مریكا، لایه‌نه شیعییه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی عێراق كردووه، چه‌ند سیناریۆیه‌كیان بۆ حاڵه‌تی درێژه‌كێشانی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیـیهكان داڕشتووه.
یه‌كێك له سیناریۆكان دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی یه له پۆسته‌كه‌ی و دانانی كه‌سێكی تره، به‌و مه‌رجه‌ی سێ مانگ به‌و كه‌سه بدرێت، تا چاكسازی بكات و شه‌قام له حكومه‌ت ڕازی بكات، به‌ڵام "عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه نیـیه."
سیناریۆیه‌كی تر كه ته‌نها باسكراوه و له‌گه‌ڵ خۆیدا گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه، ئه‌وه‌یه كه دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌سه‌ڵاته‌كانی بدرێته سه‌رۆك كۆمار و ئه‌و سه‌رپه‌رشتی پـرۆسه‌ی چاكسازی بكات، تا ئه‌وكاته‌ی شیعه‌كان كه‌سێكی تر داده‌نێن.
له كاتێكدا گفتوگۆی نێوخۆیی شیعه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه، بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران كۆببێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.