له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له دۆخی ئێستای عێراق و ئه‌و ئالۆزیانه‌ی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه، داوا له حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران ده‌كات پێكه‌وه وتووێژ بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی ئێستا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، ئازادی راده‌ربڕین و خۆپیشاندان مافێكی بنه‌ڕه‌تین و پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێن. گۆتێرێش هه‌روه‌ها نیگه‌رانی قوڵی خۆی له هه‌مبه‌ر كوژرانی ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانی عێراقی ده‌ربڕیوه. داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له توندوتیژی بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.