سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانیدا به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌م فه‌رمانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دوای ئه‌وه هات كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشووری عێراقی گرته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، پێكداههڵپڕژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویدا و ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه كه به هۆیه‌وه تا ئێستا 100 كه‌س كوژران.
كه‌ناڵی نیمچه فه‌رمی عێراقییه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمان داوه كه له كاتژێری پێنجی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشوور وڵات هه‌ڵگبرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ده‌ركردبوو له شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ند شاره‌كانی زیقار، میسان و نه‌جه‌ف.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه خۆپیشاندان له شاری به‌غدای پایته‌خت و چه‌ند شاری دیكه‌ی باشووری عێراق دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و خراپی خزمه‌تگوازرییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.