له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر پێنجی ئێواره ، یانه‌ی لیڤه‌رپولی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی لیسته‌رسیتی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌كات
یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپول گرنگی یاریه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، كلۆپ گوتی، لیسته‌رسیتی تیپێكی به‌هێزه‌و برندان ڕۆجه‌رز ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ش كه‌سێكی به‌توانایه‌و تیپێكی تۆكمه‌ی له یاریزانانی لاو و خاوه‌ن ئه‌زموون پێكهێناوه كه ئێستا له ڕیزی چوار یانه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به بۆچوونی من تا كۆتایی خوله‌كه ده‌جه‌نگێت بۆ مانه‌وه‌ی له‌و پێگه گرنگه‌ی پریمه‌رلیگ، كلۆپ ئاشكراشی كرد كه جیمی ڤاردی یه‌كێكه له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانی لیسته‌رسیتی و ده‌بێت یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به وردی و به‌و په‌ڕی وریاییه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستن و چاودێری بكه‌ن تا مه‌ترسی نه‌خاته سه‌ر گۆڵی ڕێدز
جێگای باسه لیڤه‌رپول و لیسته‌رسیتی له مێژووی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوانیاندا، له بیستوشه‌ش یاری به‌یه‌ك گه‌یشتوونه، لیڤه‌رپول سێزده یاری بردۆته‌وه‌و لیسته‌رسیتیش له حه‌وت یاری براوه بووه، هه‌روه‌ها له شه‌ش یاریش یه‌كسان بوونه -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.