رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم چوار کەس کە دوو کەسیان ژن بوون لە شارەکانی دێهلۆڕان، کرماشان و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”نووشین قادری“ تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بڵاویشیان كردیتهوه كه هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی ”خەبات مورادی“ کە خێزانداریش بووە، بە هۆی کێشەی خێزانیی و لەڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممەش هەر لەو گەڕەکە لاوێکی دیکە بە ناوی ”ساسان ئەمجەدی“ بە هۆی کێشەی خێزانی هەر لەڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، ژنێکی لاوی خەڵکی دێهلۆڕان بە هاوی ”فاتمە کاوری“ بە هۆی کێشە لەگەل هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.