به‌بۆنه‌ی (٥/١٠) رۆژی مامۆستایانی جیهانی و (٦/١٠) رۆژی مامۆستایانی كوردستان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات و رۆڵیان له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنێت، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
مامۆستایانی ئازیزی كوردستان ..
به‌بۆنه‌ی (٥/١٠) رۆژی مامۆستایانی جیهانی و (٦/١٠) رۆژی مامۆستایانی كوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م و به‌هیوام مامۆستایانی كوردستان له‌بارودۆخێكی باش و ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانیان ئه‌م بۆنه‌یه پیرۆز بكه‌ن.
مامۆستایانی كوردستان هاوشانی خه‌ڵكی كوردستان و توێژه‌كانی دیكه به‌شداربونه له به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و رزگاری بۆ گه‌له‌كه‌مان و درێژه‌دان به خه‌باتی زانست و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازه له‌سه‌ر رێبازی نه‌ته‌وه‌و كلتوری كوردستان، بۆیه مامۆستایان له‌و رۆژگاره‌وه تا ئه‌مڕۆ پێشه‌نگی خه‌باتی دیموكراسی و رزگاری گه‌له‌كه‌مان بوونه.
مامۆستایان له‌هه‌موو وێستگه‌كانی ژیاندا لێپرسراویه‌تی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه، كه بریتییه له گه‌یاندن زانیاری و زانست و پێگه‌یاندنی نه‌وه دوای نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه پێگه‌ی مامۆستا له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوشانی فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كێك له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا داده‌نێین، چونكه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندا كه‌سانی ئه‌كادیمی پێ ڕاده‌گه‌ن كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت بهكۆمهڵگه ده‌كه‌ن.
مامۆستایانی كوردستان ...
له ئێستادا كه گه‌له‌كه‌مان به قۆناغێكی گرنگدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌ركی مامۆستایان گرنگتره به به‌راورد بهتوێژهكانی تری كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌ركی مامۆستا له زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بریتییه له به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی زانست و مه‌عریفه بۆ دواڕۆژێ گه‌له‌كه‌مان، مامۆستایان له ڕابردو رێگه‌یان نه‌دا قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری بكاته سه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندن و له ئێستاشدا به گڕو تینه‌وه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ن.
له‌پاڵ یادكردنه‌وه‌ی رۆژی مامۆستایان نابێت رۆڵ و ئه‌ركی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش له یادبكه‌ین كه وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی، نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایان به‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ره‌گه‌زو بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌كات، جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بكه‌م و، هیوادارین وه‌ك هه‌میشه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان بده‌ین و، هاوبه‌شی یه‌كتر بین له خزمه‌تكردنی بنه‌ما گشتییه‌كانی دیموكراسیه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌بواری خوێندنی باڵا له كوردستاندا.
جارێكی دیكه رۆژی مامۆستایانی جیهانی و مامۆستایانی كوردستان له سه‌رجه‌م مامۆستایان و پیرۆز بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.