كرمانج عزه‌ت قایمقامی قەزای رایدهگهیهنێـ: له سۆران كۆمه‌ڵێك شوقه بۆ هه‌ژاران دروست كرابوون، به‌ڵام ته‌واو نه‌كرابوون، ئێستا حكوومه‌ت بڕیاریداوه ته‌واو بكرێن و تاوه‌كو كۆتایی ساڵ ئاماده‌ده‌بن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووشدا به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌ش ده‌كرێن
راشیگه‌یاند: له قه‌زای سۆران له‌ماوه‌ی ڕابردوو سه‌د و چل و سێ شوقه دروست كرابوون بۆ هه‌ژاران، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین نه‌كرابوو، بۆیه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌واو بكرێن و بهسهرههژاران دابه‌ش بكرێن.
كرمانج عزه‌ت گوتیشی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ شوقه‌كان تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كان ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ژارانی ناو شار و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌قیستی درێژخایه‌ن ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.