كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ندی عێراق بۆ نه‌وه‌د و سێ كوژراو و نزیكه‌ی چوار هه‌زار بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، نه‌وه‌د و سێ كه‌س له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان تا ئێستا كوژراون و سێ هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و هه‌شت كه‌سیش بریندار بوونه.
پێشووتریش شانه‌ی ئه‌منیی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه رایگه‌یاندبوو، هه‌ندێك له حاڵه‌ته‌كانی كووشتن به‌هۆی نیشانه شكێنه‌وه له دژی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداوه كه ئه‌وه‌ش وه‌كوو هه‌وڵیك بووه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ئاڵۆزتر كردنی دۆخه‌كه.
به پێی به‌یاننامه‌ی شانه‌ی ئه‌منیی عێراق له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌ینی له شاری به‌غدا دوو خۆپیشانده‌ر و دوو له هێزه ئه‌منییه‌كان به هۆی ته‌قه نیشانه شكێنه‌وه كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.