سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک وەزیران کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای عێراق
بەرھەم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران تەئکیدیان کردەوە لەسەر بەدیھێنانی خواستەکانی گەنجان و لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاوەن لە توندوتیژی.
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/١٠/٥ لە بەغدا پێشوازیکرد لە عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران.
لە دیدارێکدا تەئکیدکرایەوە لەسەر بەدیھێنانی داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران و دابینکردنی خواستەکانی گەنجانی عێراق کە زامنی ژیانێکی شکۆمەند بکات بۆ گەنجان و ھاووڵاتیان، ھاوکات جەخت کرایەوە لەسەر لێپێچینەوە لەو کەسانەی توندوتیژیان کردووە بەرامبەر خۆپیشاندەران، ھەروەھا پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەلامەتی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانبارانەی کە دەستڕێژی گولەیان کردووە بە ناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکاندا.
ھەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ رووداوەکانی ئەم دواییە، کە زامنی بەرژەوەندی گشتی و ئارامی وڵات بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.