له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا سه‌گێكی بێچووی جۆری پیتبوڵ بۆ رزگاركردنی 2 منداڵ له مارێكی ژه‌هراوی، ژه‌هراویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
ماڵپه‌ڕی فۆكس35 له هه‌واڵێكیدا سه‌باره‌ت به به‌و رووداوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یێك له‌مه‌وبه‌ر هاته ئاراوه رایگه‌یاندووه، سه‌گێكی 8 مانگی ناوبراو به زێوس دوای ئه‌وه‌ی له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌دا هه‌ستی به نزیكبوونه‌وه‌یی مارێكی ژه‌هراوی كرد، په‌لاماری برده سه‌ر ماره‌كه بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كان.
پیتبوڵ زێوس بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ماره ژه‌هراوییه‌كه له منداڵه‌كان، خۆی هه‌ڵدایه سه‌ر ماره‌كه و سه‌ری ماره‌كه‌ی له لاشه‌ی جیاكرده‌وه، هه‌ڵبه‌ت له‌و كاته‌دا ماره‌كه چه‌ند جارێك گازی له سه‌گه‌كه كردووه.
دوای ئه‌و رووداوه ده‌ستبه‌جێ سه‌گه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی ئاژه‌ڵی ڤێته‌نه‌ری كرا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی پزیشكه‌كه پێویست نه‌بوو بۆ رزگاركردنی زێوس له مردن.
دایك و باوكی منداڵه‌كه و خاوه‌نی سه‌گی زێوس ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه‌وا ژیانی منداڵه‌كانیان قه‌رزاری سه‌گه‌كه‌یانن.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.