Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 19:57

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برا ئێزیدییه‌کان ده‌کات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدییەكان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.

لەو بۆنەیەدا وێڕای جەختكردنەوە لە پابەندبوونمان بە هەموو بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان بە پێویستیشی دەزانم جارێكی تر پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕابگەیێنم و هیوای ژیانێكی ئاشتیانە و بەختەوەریان بۆ دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی

مسعود بارزانی

5ـی 10ـی 2019

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.