بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان، دەستی بەسەر 15 كیلۆ و 50 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین داگرت و ماددەیەكی ترسناكەو یەكەمجارە رەوانەی بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرایكرد؛ لە لایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، دەست بەسەر (15) كیلۆ و (50) گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین گیراوە، كە ماددەیەكی ترسناكەو یەكەمجارە رەوانەی بكرێت.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، بەهۆیەوە شەش تۆمەتباری ئێرانی دەستگیركراون كە یەكێكیان ئافرەتە و ماددەكەیان لە ناو جانتایەكی جل و بەرك شاردبۆوە.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش باسكراوە، كە تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
کیتامین ناوە بازرگانییەکەی (کیتالارە)، بریتییە لە دەرمانێک بە گشتی بەکاردێت بۆ سڕكردنی ئاژەڵان و بۆ بێھۆشکردن لە نەشتەرگەری منداڵاندا و لە نەشتەرگەرییە گۆڕەپانییەکاندا، ئەگەر بێت و بە شێوەیەكی نازانستی بەكار بهێنرێت مەترسی گەورەی لێدەكەوێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.