رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه کچێكی مێردمنداڵ وئافره‌تێك لە گەڕەکی نایسەری سنە خۆیان کوشت و بە ئەژمار کردنی ئەم دووحاڵەتە لە ماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا لە هەمان گەڕەک چوار کەس کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایده‌گه‌یه‌نن کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی “ئارینا مورادی” بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیدهگهێنێت ، ئارینا دوای هەوڵدان بۆ خۆکوشتن بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گواراوەتەوە بەڵام لە ئاکامدا کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی دوێنێ شەممە گیانی لەدەست دا
ڕۆژ چوارشەممە و پێنجشەممەش دوو هاووڵاتیی دیکەی دانیشتووی ئەو گەڕەکە بە ناوەکانی خەبات موورادی و سامان ئەمجەدی بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگایا خواردنی حەب کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.
هه‌نگاو ده‌شڵێت ، لەلایەکی دیکەوە هه‌ردوێنێ شه‌ممه ئافره‌تێك کە دایکی دوو منداڵ بووە، هەر لەو گەڕەکە بەهۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناسنامەی ئەوئافره‌ته هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.