Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 15:45

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان داوای وه‌ستانی توندوتیژی ده‌کات

104 كه‌س كوژراون و 4 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داوای وه‌ستانی توندوتیژی ده‌كات
کوردستان TV
100%

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق داوای كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌‌ سزا بدرێن كه‌ په‌نا بۆ توندوتیژی ده‌به‌ن .

جینین هینیس بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان گیانیان سپارد و هه‌ندێكیش بریندار بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ بوه‌ستێت .

داوای له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد كه‌ توندوتیژی بوه‌ستێنن و بیربكه‌نه‌وه‌ و گیانی ته‌بایی و یه‌كڕیزی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق باڵ بكێشێت .

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی 4 رۆژی رابردوودا زیاتر له‌ 104 كه‌س كوژراون و 4 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون

 

سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.