سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمۆسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران له زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه ڕۆژانه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌كوژرێن و بریندار ده‌كرێن كه بۆ داخوازی مافه ڕه‌واكانی خۆیان چوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه 95 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، جگه له ده‌ستگیركردنی 700 كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند كه خۆپیشاندەران لە شاری زیقار له باشوور عێراق ئاگریان لە 9 بارەگای حزبی شیعی و گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی هەروەها ئاگریان لە باڵەخانەی تەلەڤیزیۆنی ئەهوار بەرداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه ڕاشیگه‌یاند ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتاوەتە سەر نووسینگەی کەناڵی ئەلعەرەبییە لە بەغدا و سەرجەم ئامێرەکانی پەخش و کەلوپەلەکانی نووسینگەکەیان شکاندووه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.