له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌ن و ته‌قه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانه‌وه، ١٠ كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی راگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك گوللـه هاوه‌ن كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه ئاراسته‌كرابوون له شاری سه‌در رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كان له لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ستی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌كراوه و به هۆیه‌وه ١٠ كه‌س برینداربوون.
له میانی چه‌ند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشووری عێراقی گرته‌وه و له میاندا پێكداههڵپڕژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.