بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق شه‌وی شه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و به‌په‌له‌دا چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد كه بریتین له كه بریتین له واڵاكردنی ده‌رگای ناو تۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی نیشته‌جێبوون كه تایبه‌تن به كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت له هه‌موو پارێزگاكاندا و ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی 17 هه‌زار زه‌وی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سانی شایسته له پارێزگای به‌سره له ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا.
هه‌روه‌ها دروستكردنی 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌موو پارێزگاكاندا و له بودجه‌ی 2020 دا قه‌رزی بێ سو‌و ده‌درێته هاووڵاتیان بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاریداوه بۆ سێ مانگ بڕی 175 هه‌زار دینار وه‌ك مووچه‌ی مانگانه ده‌درێته 150 هه‌زار بێكار كه توانای كاركردنیان نییه و ده‌ست ده‌كرێت به دروستكردنی یه‌كه‌ی فرۆشتن له ناوچه بازرگانییه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به گوژمه‌ی 60 ملیار دینار و له سێ مانگدا جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌و مه‌رجه‌ی خاوه‌ن یه‌كه‌كه هه‌لی كار بۆ دوو بێكار دابینبكات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی له به‌رواری 15ـی ئه‌م مانگه‌وه ده‌رگای خۆبه‌خشی بۆ گه‌نجان له ته‌مه‌نی 18 ساڵی بۆ 25 ساڵی بكاته‌وه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وانه‌بێژه خۆبه‌خشه‌كان، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش رێوشوێنی یاسایی بگرێته‌به‌ر بۆ لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزی كرێی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌سه‌ر جووتیاران تاوه‌كو 31ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو.
هه‌روه‌ها پارێزگاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی لیستی ناوی خێزانه بێبهشبووهكان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان بدرێتێ و تێكڕای خێزانه‌كان ده‌گاته 600 هه‌زار خێزان.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاریشیدا قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كان له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان به شه‌هید هه‌ژمار ده‌كرێن و خێزانه‌كانیان مووچه و ده‌رماڵه‌ی شه‌هید وه‌رده‌گرن.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین دژبه گه‌نده‌ڵی، بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه و له میاندا پێكداههڵپڕژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.