به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس گواستویه‌تییه‌وه پلانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ئاشكرا كراوه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌یارمه‌تی چه‌ند یاریده‌ده‌رێكی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پلانه ده‌كات كه خۆی له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و پێكهێنانی دادگایه‌كی باڵا به ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی تایبه‌ت به كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و ره‌وانه‌كردنیان بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها پلانه‌كه پڕۆگرامێكی نیشتمانی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و بێكاری له‌خۆ ده‌گرێت كه به‌چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌بێت، گرنگترینیان ته‌رخانكردنی زه‌وی نیشته‌جێكردن و پێدانی قه‌رزی مامناوه‌ند و بچووكه، هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و دامه‌زراندنی گه‌نجان له‌شوێنی ئه‌وان.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌كاتی ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌ندی له‌توانادایه بیكات، چونكه ئه‌و به‌رپرس نییه له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له حكومه‌ته‌كانی رابردوودا هه‌بووه، بۆیه ناكرێت ناوبراو له‌لایه‌ن شه‌قام و كوتله سیاسییه‌كانه تۆمه‌تبار بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.