ئه‌مڕۆ 6ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ كۆڵۆنێڵ سیلین و مێجه‌ر لوڤ راوێژكارانی ئۆفیسی هه‌مانگی ئاسایشی ئه‌مركی كۆبوه‌وه.
به‌پێى راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، رایده‌گه‌یه‌نن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له پرسه ئه‌منی و سه‌ربازییه هه‌نوكه‌ییه‌كان و ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و هه‌ردوولا ئه‌رك و رۆڵی خۆیان له‌م باردودۆخه‌دا تاوتوێ كرد
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ،له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌مانگییه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌و به‌رده‌وامی و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به پێویست و گرنگ زانی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.