Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئایار 22:15

له‌ هه‌ولێر کوڕێک باوکی خۆی کوشت

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌كاتژمێر 12ى نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 10 ى 2019  لە گەڕەکی قەڵاتی نوێی هه‌ولێر باوكێك به‌ده‌ستى كوڕه‌كه‌ى كوژرا 

ده‌قی راگه‌یاندراوی پۆلیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌:

ئەمڕۆ، رێکەوتی (06/10/2019)، کاتژمێر (12:00) نیوەڕۆ، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ کە دەکەوێتە سنوری قەزای دەشتی هەولێر.
دوای گەیشتنی پۆلیس، دەرکەوت کەوا باوکێك بەناوی (یونس عمر قادر) لەدایکبووی (1973)، کە کەمئەندامی سەنگەرە؛ لەلایەن کوڕێکی خۆی بەناوی (رابەر) لەدایکبووی (1992)، کوژراوە.
بەڕێز (مقەدەم – کاروان مامند میرانی)، پێیراگەیاندین کەوا دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە بکوژەکە دەستگیر بکەن. هەروەها بکوژەکە دانی ناوە بە تاوانەکە.
بە وتەی بکوژەکە، هۆکاری کوشنتی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی. گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵی داوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەکەکەی لێ وەرگرتووە و چەند فیشەکێکی لێداوە و بۆتە هۆی کوشتنی.
هەروەها بە وتەی دراوسێکانیان، ئەم خێزانە چەند منداڵێکیان نەخۆشی دەروونیان هەیە.
دوای ئەنجامدانی رێکاری یاسایی، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا و وتەی تۆمەتبار وەرگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و خراوەتە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.