ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری قبوڵ کرد و دهرگای خۆپاڵاوتنیشی بۆ ماوهی پێج رۆژ كردهوه.
ئەمڕۆ یەكشەممە 6-10-2019 ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە كۆی دەنگ رەزامەندی نیشاندا لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار، كەماوەیەك ئەو داوایەی ئاڕاستەی ئەنجوومەنەكە كردبوو.
بهپێی میدیا عێراقییهكان، یهك ههفته پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، پارێزگاری بەغدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر داواکەی درا.
چەند رۆژی رابردوو بەغدای پایتەختی عێراق خۆپیشاندانی بەرفراوانی تێدا بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش هاووڵاتیان داوای چاكسازی لە حكومەت و دەسەڵاتی خۆجێی شارەكە دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.