لایەنە سیاسیە كوردستانییەكان لەهەولێر كۆبوونەوەو ڕایانگەیاند: هاوپەیمانێتییەكە دەرگای كراوەیە بۆ ئەو لایەنانەی تائێستا لەگەڵمان بەشدار نەبوون و بەخێرهاتنیان دەكەین.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2019، لایەنە كوردستانییەكان لەهەولێر كۆبوونەوەو لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای كۆبوونەوەكە ئەنجامیاندا ڕایانگەیاند: لەئێستادا 23 لایەن لەناو هاوپەیمانێتییەتییەكەدان بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانی عیراقدا كورد دەنگی پێویست لەنەینەواو سەلاحەدین و كەركوك بە دەستبهێنێت.
محه‌مه‌د جه‌لیل، له ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ماندا قسه‌مان كردووه له‌سه‌ر به‌رنامه و كاری لیست و دروشمه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی، بێگومان كارنامه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له سیاسی و ده‌ستوری ئه‌منی و كارگێری و خوێندنی كوردی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری بواره‌كانی تر.
ئاماژەی بەوەشکرد: به‌رنامه‌ی لیسته‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵك ده‌بێت و به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر ده‌بێت، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كانی تێیادا ره‌چاوكراوه.
سەبارەت بە ژمارەی لایەنە بەشدارەکانیش، محه‌مه‌د جه‌لیل گوتی: هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌شدار له هاوپه‌یمانێتییەکە له زیادبووندان و زیاتر له (23) هێزی كوردی و توركمانی و ئێزدی به‌شداریان كردووه.
ئەوەشی خستەڕوو، هەمووان جەخت له پێكه‌وه ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، داواش ده‌كه‌ن هاووڵاتیان به‌ده‌م پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری بچن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كانی نێو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.