به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی قوتابیان له رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون، قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پاسێكی قوتابیان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شارۆچكه‌ی دووكان و پیره‌مه‌گرون له نزیك گوندی كۆته‌ڵ وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه كچه قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و 18 قوتابی دیكه‌ش برینداربوون.
گوتیشی، پاسه‌كه رۆژانه قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی پیرەمەگروون دەگوازێتەوە و له رێگا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.